ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری تاوتوێی هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ بنه‌بڕكردنی نه‌خوێنده‌واری له‌ كه‌ركووك.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وه‌ به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چاوی كه‌وت به‌ به‌ڕێز قیس عبد احمد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌ كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 14ی 6ی 2017

له‌ دیدارێكدا تاوتوێی هه‌وڵ و چالاكییه‌كانی به‌شه‌كه‌ كرا له‌ پارێزگاكه‌ له‌ رێگای سه‌نته‌ره‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كه‌نی كه‌ركووك و كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان و چونییه‌تی هه‌ڵكشان به‌و هه‌وڵانه‌ وبه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان له‌ رێگای چالاك كردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌شی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری .