ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ یەکێتی ئەدیبانی کەرکووک تاوتوێی بەردەوامی و هەماهەنگی دەکات بۆ پاڵپشتی جولانەوەی ڕۆشنبیری لە پارێزگاکە.

بەڕێز ئەڵماس فازڵ کەماڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت لە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و بە ئامادەبونی بەرێز ڕەعد روشدی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە گشتیەکان و وەرزش و لاوان پێشوازی کرا لە شاندێک لە یەکێتی ئەدیبانی کەرکووک ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ۲۰ی ۱۰ی ۲۰۱٦.

لە دیدارێکدا تاوتوێی بەردەوامی و هەماهەنگی کرا لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگا و یەکێتی ئەدیبان بۆ پاڵپشتی جولانەوەی ڕۆشنبیری و وێژەیی لە پارێزگاکە کە سەرچاوەی ئەدیب و نوسەر و بیرمەند و شاعیر بووە بە درێژایی مێژوو لە عێراق و ناوچەکە.