
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 17/10/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی قه‌یرانی كردنی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی و لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ئاماده‌كردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێ دابه‌شكردنی په‌یڕه‌وه‌كانی خوێند به‌سه‌ر فێرخوازاندا كرا و چاودێری كردنی ئه‌و كێشه و سكاڵایانه‌ی كه بوونیان هه‌یه و چه‌ندین بابه‌تی گرنگی تر.هه‌ر بۆیه بڕیاردرا مێواندارێتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و په‌یوه‌ندیداران بكرێت بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و كێشانه‌ی بوونیان هه‌یه و دانانی میكانزمێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان.