
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه 13 /9 /2017 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و ئه‌منی شاره‌كه‌یان كرد و تاوتوێی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان كرا
بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیانی پارێزگاكه و جه‌ختیان له‌سه‌ر رۆڵی هاوڵاتیان كرده‌وه له پاراستنی ئاسایش و ئارامی له شاره‌كه و به‌رده‌وامی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی. هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا تاوتوێی ده‌رهاوێشته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بۆ شاری كه‌ركووك كرا و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسیه‌كان , هه‌ردولا ره‌خنه‌ی توندیان گرد له‌و ده‌نگانه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی كێشه و ئاژاوه گێری و تێكدانی ئاسایشی و ئارامین له پارێزگاكه وه له سایه‌ی گیان فیدایی و قوربانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه كه‌ركووك بووه‌ته شوێنێكی ئارام بۆ هه‌زاران له‌و خێزانانه‌ی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش هه‌ڵاتوون