
پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ هه‌ڵویستی مێژوی و به‌ئه‌مه‌كی و خانه‌دانی خه‌ڵك و حكومه‌تی خۆجێی به‌رز ده‌نرخێنن له پێشوازی كردن له هه‌زاران خێزانی كۆچبه‌ر و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان ژیان بۆیان و هه‌روه‌ها رۆڵی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی كه پاڵنه‌رێك و فاكته‌رێكی گه‌وره بوو بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه له پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له پاككردنه‌وه‌ی موسڵ و كۆتایهێنان به چه‌ته‌كانی داعش
.له میانه‌ی سه‌ردانیكردنی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه بوو بۆ پارێزگای كه‌ركوك وپێشوازی كردن لێیان له لایه‌ن ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 24ی 10ی 2016.له دانشتنێكدا تاوتوێی مه‌له‌فی ئاواره‌كانی موسڵ كرا و ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی ئه‌و قسانه‌ی به درۆ خسته‌وه كه گوایه كۆچبه‌ران به زۆر ده‌رده‌كرێن و ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌ڕێزیان كه بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی شاره‌كه روونه و پێش 6 مانگ وه‌رگیراوه و هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی به ئاماده‌كردنی پێداویستییه‌كانی كۆچبه‌ران تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه ئازاد كراوه‌كانی خۆیان كه پێك دێت له تكریت و دیاله و ئه‌نبار و ئاواره‌كانی موسڵ مێوانی ئێمه‌ن تاوه‌كو ناوچه‌كانیان ئازاد ده‌كرێت و به‌سه‌لامه‌تی ئهكهرێنهوه.هه‌روه‌ها هه‌ردوو لا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام و تێشكیان خسته سه‌ر ئه‌مانج له سه‌ردانه‌كه‌یان و پێرۆزبایان كرد له كه‌ركووكییه‌كان به بۆنه‌ی ئه‌و سهرۆكهوتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا به‌ده‌ستیان هێنا .