
هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و مافی مرۆف و كاروباری ئافره‌تان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 22 /11 /2016 پێشوازییان كرد له گروپێك له مامۆستایانی خوێندنی ئێوارانی دواناوه‌ندی كه تیایدا یاداشتێكی پهڵبگرتنیان پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه تیایدا هاتووه رێگه نادات به‌وانه‌ی ته‌مه‌نی یاساییان تێپه‌ڕی كردوه به‌رده‌وام بن له ده‌وام.

رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 22 /11 /2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه. لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.

شاندێك له لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه پێكهاتوبون له به‌ڕێزان معن ابراهیم سه‌رۆكی لیژنه ومحمود محمد و تحسین علی و ئاوات محمد ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 9 /11 /2016 پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڕه‌كی واستی شاری كه‌ركووكیان به‌سه‌ر كرده‌وه كه تایبه‌ته به رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان ,

به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه و به ئامادبوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 16ی 11ی 2016 لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی پرۆژه‌كان له ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه 8 /11 /2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ماده‌ی 140 كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.




ئامادەبووانى ئێستا 10 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.