
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به كۆی ده‌نگ بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی دا كه ده‌گیرێته به‌ر لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی كه‌ركووكه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كان كۆتایی پێ دێت له كارتی نیشتیمانی یه‌كگرتوو و راستكردنه‌وه‌ی ناوی پارێزگاكه كه هاتووه له كارته‌كه به ته‌ئمیمه‌وه و گۆڕینی بۆ كه‌ركووك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسا و بڕیاره فه‌رمییه‌كان كه ده‌رچووه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه وه‌كو یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسایی موازه‌نه‌ی یه‌كگرتوو.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه 30ی 1ی 2017 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی ئه‌نجومه‌نی وه‌رزشوانانی كرد كه پێك دێت له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له‌ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگاكانی وه‌رزش و نوێنه‌رانی لیژنه‌كانی ئۆڵمپی عێراقی و كوردستانی لقه‌كانی كه‌ركووك و یارییه‌كانی وه‌زرش و ده‌زگاكانی وه‌زرش له سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن له پارێزگاكه .

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك وه به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ره‌عد روشدی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و وه‌رزش و لاوان و به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 26 /1 /2017 قه‌ڵغانی ئه‌نجومه‌نی به‌خشییه یاریزان موئه‌یه‌د به‌هجه‌ت كه له سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌م بوو له پاڵه‌وانێتی یاری كیكۆشیندو به كێشی 80كغم كه یه‌كێكه له یارییه‌كانی هونه‌ری جه‌نگه.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه 29ی 1ی 2017 وبه ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاساناس ئه‌ڵماس فازڵ و یاساناس جوان حه‌سه‌ن و به‌شی یاسایی له ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی یه‌ك و دووی باجی كه‌ركووك دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا. ئه‌مه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی باجی كه‌ركووك وه له نێو پلانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن دێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیانی شاره‌كه ده‌كات له رێگای باجه‌وه





ئامادەبووانى ئێستا 28 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.