
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جه‌خت له گرنگی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه له دۆزینه و باشتركردنی هه‌لی كار له رێگای پالپشتی كه‌رته‌كه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی كه دێته به‌رده‌می و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دروشمی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ ساڵی 2017 دابینكردن و باشتركردن و رێكخستنی هه‌لی كار ده‌بێت و پێدانی چانس بۆ ئه‌و بێكارانه‌ی كاریان نیه له پارێزگاكه.
له میانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان هات له‌گه‌ڵ ژوری بازرگانی كه‌ركوك به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی دامه‌زراندن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیا و كارگه‌كان و یه‌كێتییه‌كانی وسه‌ندیگاكانی كرێكاران و فه‌رمانگه‌كانی كار و كاروباری كۆموڵایه‌تی رۆژی سێ شه‌ممه 29 /8 / 2016 ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوا به دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامی ده‌دات به‌ئامانجی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێك ئه‌وش پاڵپشتی كردنی كه‌رتی تایبه‌ت ودۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ بێكاران.