
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خولاوی شانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی قه‌یرانه‌كانی كرد كه پێكدێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگا به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی مێرسی كۆر رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 3ی 11ی 2016
. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت و پێشنیازانه كران كه له كارنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه هاتووبون و له لایه‌ن ئه‌ندامانی شانهكهوه پێشنیار كرابوون كه زیاتر تێشك خرایه سه‌ر بابه‌تی كۆچبه‌ران و دانانی میكانزمێك بۆ گهڕاننهوهیان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و دابین كردنی پێداویستییه‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌ته خۆجێیهكانیانهوه