سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکوک دەکات و لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنەکەی تاوتوێی ڕەوشی ئێستای پارێزگاکە دەکات.

د.حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی بەرواری ۱٤ی ۱۰ی ۲۰۱٦ سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لەگەڵ د.نجم الدین کەریم پارێزگاری کەرکووک و ئەندازیار ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ونوێنەری کوتلەکانی ئەنجومەن و سەرکردەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووە بۆ تاوتوێی کردنی ڕەوشی ئێستای پارێزگاکە و ئامادەکارییەکان بۆ ڕزگارکردنی قەزای حەویجە و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە.هەروها تاوتوێی دۆسێی کوچبەران کرا و ئامادەکارییەکان بۆ گەڕاننەوەیان بۆ ناوچە ئازاد کراوەکانی خۆیان جگە لە شایستە داراییەکانی پارێزگاکە لە پترۆدۆلار و مەلەفی گەڕاننەوەی دەسەڵاتە نا ناوەندییەکان.

 د.عەبادی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بە هەوڵی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە لە پارێزگاکە و ئیدارە و ئەنجومەنەکەی توانرا تیرۆریستانی داعش ڕاوبنرێت جگە لە پاڵپشتی کۆچبەران .