
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی دووشه‌م ڕێككهوتی 10/10/2016 له نوسینگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی شاره‌كه‌یان كرد.هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ئیداره و ئه‌نجومه‌ن كرایه‌وه له پێناو روبه‌ڕونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان له بواری ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندی شایسته داراییه‌كانی پارێزگاكه بدات له پێناو به‌رده‌وام بوونی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاوڵاتیان.