
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 20/6/2016 وه به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای ئاینه‌كانی مه‌سیحی و كڵیساكانی كه‌ركوك.
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ ده‌ربڕینی پاڵپشتی بوو بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه رایگه‌یاندبوو به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی له‌به‌ركانی جه‌نگ داكۆكی ده‌كه‌ن له‌شاری كه‌ركوكی ئازیز.
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه چه‌ندی مادی ئه‌وه‌نده‌شی مه‌عنه‌وی وجه‌خت كردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌و هیزه قاره‌مانه‌ن كه شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ داكۆكی كردن له ماڵ و منداڵی ئێمه له تیرۆریستان و جگه له خێزانه‌كانی شه‌هیدان و به‌دیل گیراوه‌كان.




ئامادەبووانى ئێستا 32 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.