راپۆرتى رۆژنامەوانى

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی دا كه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی كه‌ركووكه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كان كۆتایی پێ‌ دێت له‌ كارتی نیشتیمانی یه‌كگرتوو.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی دا كه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی كه‌ركووكه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كان كۆتایی پێ‌ دێت له‌ كارتی نیشتیمانی یه‌كگرتوو و راستكردنه‌وه‌ی ناوی پارێزگاكه‌ كه‌ هاتووه‌ له‌ كارته‌كه‌ به‌ ته‌ئمیمه‌وه‌ و گۆڕینی بۆ كه‌ركووك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسا و بڕیاره‌ فه‌رمییه‌كان كه‌ ده‌رچووه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ وه‌كو یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسایی موازه‌نه‌ی یه‌كگرتوو.

 له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (375)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 30/1/2017 به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ركوك . هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بابه‌تی به‌ناو كردنی پارچه‌ زه‌ویی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی هاتوونه‌ته‌وه‌ شاره‌كه‌ و ماده‌ی 140 ئه‌یانگرێته‌وه‌ دواخست بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بۆ تاوتوێ‌ كردنی هه‌ندێك بڕگه‌ی یاسایی و ده‌ستوری وچه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ كرا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساییه‌ و مافێكی ده‌ستورییه‌ بۆ ئاواره‌كان به‌ ته‌رخان كردنی پارچه‌ی زه‌ویی بۆیان له‌ شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان.

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
911106

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 24 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

kirkuk (2).jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu