
له ساڵی 2016 و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه 5583 پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردبوو و په‌سه‌ندی كرد ئه‌نجومه‌ن به بودجه‌ی (3,771,604,592,134) له ساڵی 2007 تاوه‌كوو 2013.....
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی فراوانی به‌ست به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و سه‌رۆك و نوێنه‌ری لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 24ی 1ی 2017 تیایدا تیشك خرایه سه‌ر ئاماری سه‌رجه‌م كار و چالاكی و بڕیار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و چاودێری كارووباری هاوڵاتیان له ساڵی 2016 ....
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وێنایه‌كی كورتی له كاروچالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نى پێشكه‌ش كرد و گرنگترینیان نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كڕێنی وزه‌ی كاره‌با له وه‌به‌رهێنه‌ر و داواكرا 20% ئه‌و پاره‌یه‌ی له فه‌رمانبه‌رانی ده‌بڕدرێت ته‌رخان بكرێت بۆ پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌نگی له‌سه‌ر درا به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامان و په‌سه‌ند كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی و ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كان و پێكهێنانی ده‌سته و ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌كانی له كه‌سانی ئه‌كادیمی و دادوه‌ر به هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی پارێزگا و ده‌ركردنی په‌رتوكێك كه سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی تیادایه له ساڵی 2005 تاوه‌كوو 2016 و ئه‌نجامدانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگا و گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی وه‌ڵات به‌به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ئاسانكاری رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له ده‌زگا حكومییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ركووك و ته‌رخان كردنی رۆژانی پێنج شه‌مه له هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بۆ پێشوازی كردن له هاوڵاتیان و گۆی گرتن له سكاڵاكانیان و ته‌رخان كردنی په‌یجی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆ له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بۆ وه‌رگرتنی سكاڵاكان به راسته‌وخۆ.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌نجومه‌ن به هه‌وڵی لیژنه‌كانی له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 2007 تا 2013 (5583) پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاماده‌كردووه و په‌سه‌ندی كردوه به بودجه‌ی (3,771,604,592,134).
هەرەها بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەن ئاماری چالاکییەکانی ئەنجومەنی خستە و بەم شێوەی لای خواڕەوە:
- ژمارەی کۆبوونەوە خولاوەکانی لێژنەکانی لەماوەی ساڵی ۲۰۱٦ (٢٣۰)کۆبوونەوە.
- ژمارەی کۆبوونەوە لە ناکاوەکانی لیژنەکان ٥٣ کۆبوونەوە.
-ژمارەی سەردانی ئەندامانی لیژنەکان بۆ فەرمانگە و دەزگاکان ۱۲۰سەردان.
-ژمارەی کۆبوونەوەکانی لێژنەکان لەگەڵ فەرمانگەکان ۱٣ کۆبوونەوە.
- ئەو پێشنیارانەی پێشکەس بە ئەنجومەن کراوە لە لایەن لیژنەکانەوە ۳۱ پێشنیار.
- چاودێری کێشە و سکاڵای هاوڵاتیان لە لایەن لیژنەکانەوە ٦٥ سکاڵا.
- ئەندازیار تاڵەپانی لای خۆیەوە سەرجەم ئەو پڕوپاکەندانانەی بە درۆ خستەوە کە دەڵێت ئەنجومەن دەسەڵاتی نیە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەنجومەن سەرجەم دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت لەپێناو پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان