
ئەندازیار رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و بە ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەن رۆژی ۳ی ۱۱ی ۲۰۱٦ پێشوازی کرد لە شاندێکی ئەنجومەنی قەزای حەویجە. شاندی مێوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر ئەو سەرکەوتنە گەورەیی هێزە ئەمنییەکان بەدەستیان هێناوە بەسەر تیرۆریستانی داعش وپیرۆزباییان لە خەڵکی کەرکوک بۆ ئەو سەرکەوتنەی ئەم دواییە بەسەر داعشی تیرۆریستدا بەدەستیان هێنا وتوانرا پلانی تیرۆریستان لە گۆڕ بنرێت.
بەڕێزیان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەنجومەنی پارێزگا پاڵپشتی تەواوی ئەنجومەنی قەزاو ناحییەکان دەکات وپشتگیری گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان دەکات بۆ ناوچەکانی خۆیان لەبەر ئەوەی تاکە ڕێگایە بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ ئەو ناوچانە و ئاوەدانکردنەوەیان