
د.سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆلی قاره‌مانانه‌ی هاوڵاتیانی پارێزگای كه‌ركوك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌رز نرخاند له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه قێزه‌ونه‌ی تیرۆریستانی داعش پارێزگای كه‌ركوكیان كرده ئامانج و له لایه‌ن كه‌ركووكییه‌كانه‌وه ئه‌و پلانه شه‌رمنه هاته پوچه‌ڵ كردنه‌وه به پاڵه‌وانێتی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی.
له میانه‌ی سه‌ردانی شاندێكی نیابی هات بۆ پارێزگای كه‌ركوك و دیداریان له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 26/10/2016 بۆ پیرۆزبایی كردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یی كه به سه‌ركه‌وتنی هه‌موو ناوچه‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت.ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به توندی ره‌خنه‌ی له دواكه‌ونتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی حه‌ویجه گرد كه فاكته‌رێكی گرنگه بۆ ئاسایش و ئارامی له پارێزگاكه و ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی و داوای له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق كرد سنورێك دابنرێت بۆ ئه‌و پشتگوێ خستنه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر كه‌ركوك به تایبه‌ت له مه‌له‌فی كۆچبه‌ران و پالپشتی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی موچه‌ی مامۆستایانی هه‌ریمی دانیشتوی كه‌ركوك و چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی تر.دواتر ئه‌نجومه‌ن پارێزگا داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌له بكرێت له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی له‌م دوایه رویدا و له سه‌ره‌تاوه شه‌هیدا و برینداران و زه‌ره‌مه‌ندانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی نێو شاری كه‌ركووكش بگرێته‌وه هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی چۆن زه‌ره‌رمه‌ندانی تكییه‌ی حوسینییه‌ی داقوقی گرته‌وه به بڕیاریِكی حكومه‌تی ناوه‌ندی.




ئامادەبووانى ئێستا 24 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.