
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی سێ شه‌ممه 18 /10/2016 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و پێشهاته ئه‌منییه‌كان كرا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازاد كردنی موسڵ و نزیكبونی ئازادكردنی حه‌ویجه كه پێویسته هه‌موو تواناكانی بخرێته گڕ له نێوان ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی شاره‌كه له پێناو رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان.