
شاندێك له لیژنه‌ی دامه‌زراندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 16/10/2016 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌یان كهركوكوكیان كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی تركان شكر سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی م.نه‌سرین خالد جێگری سه‌رۆكی لیژنه و به‌ڕێزان گه‌لاوێژ جه‌باری و جوان حه‌سه‌ن و محمد خزر ئه‌ندامانی لیژنه
، بۆ تاوتوێی رێكاره تایبه‌ته‌كان به دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك كه تایبه‌ته به‌سه‌نته‌ری شار، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 13 پله‌ی به‌تاڵ هه‌یه له سه‌نته‌ری شار و 35 پله كه له قه‌زاو و ناحییه‌كان مابووه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شار كراوه وه‌كو مامۆستا و مامۆستای زانكۆ و ده‌رچوانی په‌یمانگای مامۆستایانی كوڕان و كچان ده‌وامی به‌یانیان و وده‌رچوانی كۆلێژی په‌روه‌رده.