
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی قه‌یرانه‌كان كه پێكدێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگا به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی مێرسی كۆر كرد ( پڕۆگرامی پشتگیری ئاشتبونه‌وه) رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 6ی 10ی 2016 .
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كران كه په‌یوه‌ستن به ناكۆكییه‌كان و قه‌یرانه‌كانه‌وه له پارێزگاكه و كێشه ئیدارییه‌كان و په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ژینگه‌ی كۆچبه‌ران و چه‌ندین بابه‌تی دیكه كه مانگانه دێته تاوتوێ كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی خانه‌كه و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌لگا و دانانی پلان و ستراتیجیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان.