بحوث ودراسات

لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و پیشه‌سازی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا.

لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و پیشه‌سازی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 18/10/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ 
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ئه‌و پۆستانه‌ كران كه‌ هاتووبون بۆ لیژنه‌كه‌ و بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سه‌ردانییه‌كان درا بۆ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌كانیان و دانانی چاره‌سه‌ر بۆیان و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بۆ دووباره‌ رونه‌دانی كێشه‌كان له‌ ئاینده‌دا.

ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركوك تاوتوێی ره‌وشی ئێستای پارێزگاكه‌ و پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ 18 /10/2016 له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان كرا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازاد كردنی موسڵ و نزیكبونی ئازادكردنی حه‌ویجه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو تواناكانی بخرێته‌ گڕ له‌ نێوان ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ له‌ پێناو رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی قه‌یرانی كردنی بۆ تاوتوێ‌ كردنی دابه‌شكردنی په‌یڕه‌وه‌كانی خوێند.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 17/10/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی قه‌یرانی كردنی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ئاماده‌كردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك

درێژەی بابەت: ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌ی...

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 368ی خۆی ئه‌نجام دا.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 18/10/2016 به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ (368)ی خۆی ئه‌نجام له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌ سه‌ر گۆڕینی چه‌ند ئه‌ندام لیژنه‌یه‌ك درا له‌ نێو لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی ئه‌نجومه‌ن رێگه‌ پێ‌ دراوه‌ ,

درێژەی بابەت: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 368ی خۆی ئه‌نجام دا.

لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تاوتوێی رێكاره‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كات به‌ دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك.

شاندێك له‌ لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 16/10/2016 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌یان كه‌ركوكوكیان كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی تركان شكر سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بونی م.نه‌سرین خالد جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ڕێزان گه‌لاوێژ جه‌باری و جوان حه‌سه‌ن و محمد خزر ئه‌ندامانی لیژنه‌ 

 

درێژەی بابەت: لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تاوتوێی رێكاره‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كات به‌...

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
908614

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 21 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

DSC_031278.jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu