
ئه‌ندازیار ریبَوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 20ی 2ی 2017 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوتوێی كاری فه‌رمانگه‌كه و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته به‌رده‌م كاره‌كانی ده‌كات و پێشكه‌ش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوكاری پاراستنی كۆمه‌ڵاتی ده‌یانگرێته‌وه.

به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و د.ته‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی حكومی و كه‌سایه‌تی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 7/2/2017 مه‌له‌وانگه و كۆمه‌ڵگای غه‌رناته بۆ یاری كرایه‌وه


ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دوباره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وتی تیادا به‌رهه‌م دێنرێت مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سیاسه‌تی نه‌وتی دارشن بۆ پارێزگاكه‌یان كه له ده‌ستور و یاسایی پارێزگاكان ژماره 21ی ساڵی 2008 هاتووه و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانه ، له میانه‌ی پێشوازیكردنی به‌ڕێزیان هات له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محمد خزه‌ییر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هه‌ڵكۆڵینی عێراقی و شاندی یاوه‌ری به ئاماده‌بونی به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 2ی 2ی 2017 .

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك داوا له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات هانی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بده‌ن كه هه‌لی كار ئه‌دۆزنه‌وه بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌گرنگیدان به كه‌رتی تایبه‌ت باشترین رێگایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و پاڵپشتی كردنی توێژه لاوازه‌كان.




ئامادەبووانى ئێستا 31 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.