
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 20 /2 /2017 وه به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدولوحید حاجی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ پێشكه‌ش كردنی سوپاس و پێ‌زانین بوو و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیان به‌رز نرخاند له پاڵپشتی كردنی توێژی مامۆستایان ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌ریمی كوردستان دامه‌زراون و له كه‌ركووك ده‌وام ده‌كه‌ن و په‌سه‌ند كردنی بودجه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌و توێژه. لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پاڵپشتی كردنی ئه‌و مامۆستایانی له‌سه‌ر میلاكی هه‌رێمی كوردستانن و خه‌ڵكی كه‌ركووكی ئه‌ركێكی ره‌وشتیه پێش هه‌موو شتێك وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌م توێژه ئه‌یدات بۆ خزمه‌ت كردنی بزاڤی په‌روه‌رده‌یی له كه‌ركووك كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كردوه و به‌رده‌وامه له خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی كه‌ركووك و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی كردنی توێژی مامۆستایان هه‌رچه‌نده له قه‌یرانی دارایی هه‌یه. دواتر شاندی مێوان قه‌ڵغانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن وه‌ك پێزانێك بۆ ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌ی هه‌یه‌تی بۆ سێكته‌ری بهروهردهو و فێركردن و توێژی مامۆستایان.