
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و روداوانه‌ی كرد كه رویاندا له كاتی ئه‌نجامدانی یاری له نێوان یانه‌ی كه‌ركووك و زاخۆ له نێو خولی كودرستان بۆ توپی پێ له یاریگای زاخۆ و بێ تاقه‌ت بوونی شه‌قامی كه‌ركووكی به‌شێوه‌كی گشتی و وه‌رزشوانان به تایبه‌تی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پاڵپشتی ئه‌و رێكارانه ده‌كات كه یانه‌ی كه‌ركووك ده‌یگرێته به‌ر و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد
كه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ ئه‌نجامیان دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی زاخۆ ناكات و و داوای كرد له یه‌كێتی توپی پێی كوردستان رێكار وه‌ربگرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی رویدا له كاتی ئه‌نجامدانی یاری له نێوان كه‌ركووك و زاخۆ تاوه‌كوو ئه‌م جۆره روداوانه دووباره نه‌بێته‌وه. له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی به‌ڕێزیان هات به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له شاندێكی یانه‌ی كه‌ركووك بۆ توپی پێ رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 20ی 2ی 2017...