ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی قه‌ڵغانی ئه‌نجومه‌ن ده‌به‌خشێته‌ موئه‌یه‌د به‌هجه‌ت كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌م بوو له‌ پاڵه‌وانێتی كیكۆشیندو.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك وه‌ به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ره‌عد روشدی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و وه‌رزش و لاوان و به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 26 /1 /2017 قه‌ڵغانی ئه‌نجومه‌نی به‌خشییه‌ یاریزان موئه‌یه‌د به‌هجه‌ت كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌م بوو له‌ پاڵه‌وانێتی یاری كیكۆشیندو به‌ كێشی 80كغم كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یارییه‌كانی هونه‌ری جه‌نگه‌.

 ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر تۆماری مێژوی وه‌رزشوانانی كه‌ركووكی و وتیشی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ هاوڵاتیانی كه‌ركووك و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاندان تاوه‌كو پارێزگاكه‌مان زیاتر ده‌وڵمه‌ند بكرێت