
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك داوا له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق(یۆنامی ) ده‌كات هاوكاری و پاڵپشتی كه‌ركووك بكه‌ن له لایه‌ن حكومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه به ناردنی شایسته داراییه‌كان بۆ پارێزگاكه و بابه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ئازادكردنی قه‌زای حه‌ویجه كه دوا كه‌وتنی ئازادكردنی بووه‌ته هۆی دڵه‌راوكێ له نێو هاوڵاتیاندا و بابه‌تی كۆچبه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كان بۆ شوێنه ئازادكراوه‌كانی خۆیان و دانانی مێكانیزمێك بۆ پێشوازی كردن له‌و خێزانانه‌ی هه‌ڵدێن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئازاد كردنی حه‌ویجه ..
له میانه‌ی پێشوازی كردنی هات له‌به‌ڕێز جورجی بوستن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یاره‌مه‌تیدانی عێراق یۆنامی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 24ی 1ی 2017. لای خۆیه‌وه بوستن ئاسایش و ئارامی شاره‌كه و قاره‌مانێتی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیانی كه‌ركوكی به‌رز نرخاند له پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی روبه‌ڕوی پارێزگاكه بووه‌وه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه.لای خۆیه‌وه شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنی دا به‌جدی پاڵپشتی پارێزگاكه و سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه بكات كه باسیان لێوه كرا..




ئامادەبووانى ئێستا 24 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.