ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی كه‌ركوك تاوتوێی رێكخستنی پێدانی كارتی نیشته‌جێبون ده‌كات له‌ شاری كه‌ركوك.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه‌ 31 /10/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی ئاسایش و یاسایی كرد به‌ ئاماده‌بوونی قایمقامی ناوه‌ندی كه‌ركوك.

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی رێكخستنی پێدانی كارتی نیشته‌جێبون به‌ هاولاتیانی شاری كه‌ركوك كرا و ئاسانكاری زیاتر بكرێت له‌و رێكارانه‌ی ده‌گریرێته‌ به‌ر له‌و پڕۆسه‌یه‌.