
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه 26 /10/2016 به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێك له‌یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كه پێك هاتووبون له سكرتاریه‌ت و لقی كه‌ركوك یه‌كێتی مامۆستایانی.سه‌ره‌تا شاندی مێوان رۆڵی قاره‌مانێتی كه‌ركوكییه‌كانیان له پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و خۆبه‌خش به‌رز نرخاند
له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.یه‌كێتی مامۆستایان داوایان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مامۆستایان به تایبه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی مامۆستایانی كه‌ركوك به ده‌ستێیه‌وه ده‌ناڵێنن .لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی بۆ داواوكانی مامۆستایان ده‌ربڕی و به‌ڵێنی دا له نێو ئه‌نجومه‌نه‌وه كاری جدی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی مامۆستایان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ونه گفتوگۆ تاوه‌كو به زووترین كات رێگه چارێه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ده‌رباز بوون له‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ی سه‌ر به میلاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه.




ئامادەبووانى ئێستا 26 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.