
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 18/10/2016 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (368)ی خۆی ئه‌نجام له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له سه‌ر گۆڕینی چه‌ند ئه‌ندام لیژنه‌یه‌ك درا له نێو لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی ئه‌نجومه‌ن رێگه پێ دراوه ,
دواتر تاوتوێی په‌یڕه‌وی په‌روه‌رده كرا و داواكرا له لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به هه‌ڵگرتن و هه‌مواركردنی هه‌ندێك له‌و بڕگانه‌ی جیاوازییان له‌سه‌ره له په‌رتوكی كۆمه‌ڵایه‌تی پۆلی شه‌شه‌می سه‌رتایی كه ناگونجیت له‌گه‌ڵ ئێستا كه‌ركوك و ناوچه‌كه.