
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كرد له خانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی پێكهێنراو به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی مێرسی كۆر كه پێكهاتووه له به‌رێزان ( شێرزاد عادل و نورالدین محمد و ئه‌ڵماس فازڵ و ره‌مڵه حه‌مید و ساهره سیف ا‌لدین) رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 10ی 10ی 2016 .
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كران كه په‌یوه‌ستن به ناكۆكییه‌كان و قه‌یرانه‌كان له پارێزگاكه و دانانی اره‌سه‌ری به‌په‌له بۆیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره و فه‌رمانگه‌كانی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه كه مانگانه دێته تاوتوێ كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی خانه‌كه و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌لگا و دانانی پلان و ستراتیجیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان.