
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 15 /1 /2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی پلانه‌كانی لیژنه‌كه كرا بۆ ساڵی 2017 و چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی پلانی ئاینده‌یی بۆ به‌ره‌وه پێشبردنی ره‌وشی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له پارێزگاكه به ئامانجی دانانی میكانیزم و رێگای زانستی پێشكه‌وتوو و كۆتایی هێنان به رێگا كلاسیكییه‌كان كه چه‌ندین سه‌ده‌یه كاری بێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر وئه‌كادیمی له‌و بواره. هه‌ر بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر زیادكردنی سه‌ردانییه مه‌یدانییه‌كان كرایه‌و بۆ ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و چاودێری كردنیان و ده‌ست نیشان كردنی كێشه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان و دانانی یاسایی خۆجێی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.