
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌ردانی لیژنه‌ی پشكنینی پزیشكی گه‌ره‌كی ئه‌ڵماسی كرد ئێواره‌ی رۆژیچوارشه‌ممه به‌رواری 11ی 1ی 20177 بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كرێت و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه بونیان هه‌یه.
به‌ڕیزیان دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو تواناكان بخرێته گڕ له پێناو خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان له‌هه‌ر ده‌زگایه‌ك بێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان و پاراستنی كه‌رامتی هاوڵاتی و په‌له كردن له رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان.