
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پڕۆگرامێكی فراوان بۆ پلانی ساڵی 20177 راده‌گه‌یه‌نێت بۆ چاوێری كردنی ئه‌دای فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگا حكومییه‌كان تایبه‌ت به ئاسانتر كردنی ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و شكاندنی به‌ربه‌سته‌كان و نه‌هێشتنی روتینات و كێشه و گرفته‌كان له ده‌زگا حكومییه‌كان و سزادانی كه‌مته‌رخه‌مان و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م.
له میانه‌ی سه‌ردانی شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 4ی 1ی 2016 به یاوه‌ری به‌ڕێز ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و و به‌ڕێز نه‌جات حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و به‌ڕێز ریاز محمد دانوك ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركووك. شاندی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ كۆبووه‌وه و چاوی كه‌وت به هاوڵاتیان هه‌ر بۆیه ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئامانجی به‌رنامه‌كه یاخود پڕۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامانج لێی نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یه كه دێته به‌رده‌م هاوڵاتیان له كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ فه‌رمانگه حكومییه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕوی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی سستی له په‌له كردن له به‌ڕێ كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان هه‌روا رۆڵی ئه‌نجومه‌ن چاودێری كردنی فه‌رمانگه و ده‌زگا حكومییه‌كانه و ده‌ستنیشان كردنی كێشه و گرفته‌گانه و دانانی یاسایی خۆجێی بۆ كۆتایی هێنان به كێشه و گرفته‌كان هه‌روا به‌ڕێزیان رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوی به‌رزنرخاند كه هه‌رچه‌نده رووبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه و گرفته بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن له خزمه‌ت كردن و ئازیزانمان له كه‌ركووك شایه‌نی خزمه‌تی زیاترن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا. لای خۆیه‌وه عه‌مید محمد تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كه‌ركووك رۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌رز نرخاند بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كه ناوێتی و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سه‌ردانه‌كان و دیداره‌كان كرده‌وه تاوه‌كو پێكه‌وه كۆتایی بێنن به‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه ده‌بێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه‌یه. شاندی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان كۆبوونه‌وه و له نزیكه‌وه گوێیان لییان گرد له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی به‌ده‌ستێیه‌وه ده‌ناڵێنن له كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه له كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز تاڵه‌بانی و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی كه‌ركووك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا و تیشكیان خسته سه‌ر ده‌ستپێكرنی هه‌ڵمه‌ت و پڕۆگرامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له چاودێری كردنی ده‌زگاكانی وڵات وهه‌وڵدا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه و فه‌رمانگه‌كانی بۆ شكاندنی به‌ربه‌سته‌كان كه رووبه‌ڕوی هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه له بابه‌تی رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت.