
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 22ی 12ی 2016 پێشوازی كرد له شاندێكی هاوبه‌شی راگرایه‌تی كۆلێژی ته‌كنیكی و په‌یمانگای ته‌كنیكی له كه‌ركووك و په‌یمانگای ته‌نكیكی له حه‌ویجه.
له دیدارێكدا تاوتوێی بابه‌تی زانكۆی ته‌كنیكی باكور كرا كه بارگا كاتێیه‌كه‌ی له به‌غدایه و باره‌گای فه‌رمی له موسل هه‌ر بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ده‌بوایه باره‌گای ئه‌و زانگۆیه له كه‌ركووك بوایه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پێداویستی زانستی و ئیداریه له بینا و كه‌لوپه‌ل هه‌ر بۆیه ده‌بوایه باره‌گای ئه‌و زانكۆیه له كه‌ركووك بوایه. لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی بۆ بابه‌ته‌كه ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كه‌ركووك له سه‌ده‌كانی رابردودا ڕووبه‌ڕوی چه‌ندین زوڵم بووه‌ته‌وه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و تا ئێستاش ئه‌و زوڵمه به‌رده‌وامه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پاڵپشتی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاو و پرۆژانه ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركووك و هاوڵاتیانی دایه.