روانگەى هەوالَەكان

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی داوا له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌كات پلان و پڕۆگرام دابنێن بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتیان و چاودێری كێشه‌ و گرفته‌كانیان.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و به‌ئاماده‌بونی ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه‌ 19 /12 / 2016 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان كۆبووه‌وه‌. 

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ نێو پلانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن دێت بۆ ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌ی خولاو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان به‌ئامانجی چاودێری كاره‌كانیان و پلانیان بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتیان و چاودێری كێشه‌ و گرفته‌كانیانبه‌ڕێز رێبوار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان پلان و پڕۆگرامی ساڵانه‌یان هه‌بێت جگه‌ له‌ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان و دانانی تێڕوانینی ئاینده‌یی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی په‌له‌ بكات له‌ ئازاد كردنی قه‌زای حه‌ویجه‌ و كۆتایی هێنان به‌و نه‌هامه‌تییه‌ هاولاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ده‌ستێه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه‌ هاته‌ تاوتوێ‌ كردن داو به‌ دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ دێت كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات تاوتوێی رێكخستنی پێدانی كارتی نیشته‌جێبون به‌ هاولاتیانی شاری كه‌ركوك كرا و ئاسانكاری زیاتر بكرێت له‌و رێكارانه‌ی ده‌گریرێته‌ به‌ر له‌و پڕۆسه‌یه‌.

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
908520

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 39 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

kirkuk (1).jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu