
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی 14ی 12ی 2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌رزش و نوێنه‌رانی لیژنه‌كانی ئۆڵمپی عێراقی و كوردستانی لقه‌كانی كه‌ركووك و یارییه‌كانی وه‌زرش له پارێزگاكه.
كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی پێشنیاری به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كرد بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ وه‌رزشوانان هه‌ر بۆیه به‌رێزیان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانج له‌م ئه‌نجومه‌نه پاڵپشتی كردنه بۆ ده‌زگاكانی وه‌رزش و وه‌رزشوانان و پێشكه‌ش كردنی راوێژی وه‌رزشی و وه‌رگێڕانی بۆ یاسایی ناوخۆیی و ئاڕاسته كردنی ئیداره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ورێكخستن و هاندانی وه‌به‌رهێنانی وه‌رزشی و به‌ده‌ستهێنانی داهات و چاودێری كردنی چالاكییه وه‌زشییه‌كان و ئاماده‌كردن و رێكخستنی ستراتیجییه‌ت و پلانی سالانه جگه له چاودێری كردنی سكاڵای وه‌رزشوانان و چاودێری پرۆژه‌كانی وه‌رزش كه جێبه‌جێكراوه له ساڵی 2003ییه‌و تاوه‌كوو بتوانرێت ره‌وشی وه‌زش زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت. پێشنیاره‌كه له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به تێر و ته‌سه‌لی كفتۆگۆی له‌سه‌ر كرا وه له‌به‌ر گرنگی پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ پاڵپشته كردنی جولانی وه‌رزشی و وه‌زرشوانان له پارێزگاكه چه‌ندین پێشنیار و بۆچون خرانه روو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی بابه‌ته‌كه تاوه‌كوو ئامانجی خۆی بپێكێت له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه.




ئامادەبووانى ئێستا 29 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.