
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 17 /11 /2016 وه به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێكی رێكخراوی ئاشتی كه یه‌كێكه له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه پێك دێت له كۆمه‌ڵی گه‌نجی خۆبه‌خش له پارێزگاكه.
شاندی مێوان باسێكی چالاكییه‌كان و پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان كرد بۆ ئاینده له بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی وئازادی ده‌ربڕین و نه‌هێشتنی توندوتیژی و چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه كه ئامانجی برایه‌تی پێكه‌وه ژیانه له پارێزگاكه. لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پاڵپشتی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌شدارن له بونیادنانی كه‌ركووك له هه‌ر بوارێك و هه‌روه‌ها داوای كرد له سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان به بۆچونه‌كانیان و پێشنیازه‌كانیان سیاسه‌تی گشتی پارێزگاكه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ئاماده‌كراوه بۆ دانانی تێڕوانین بۆ ئاینده‌ی كه‌ركووك له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.