
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه 16 /11 /2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه .
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی پلانی لیژنه‌كه كرا بۆ ساڵی 2016 و چالاكییه‌كان و ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كه وچاودێری كردنی كارووبار و سكاڵای هاوڵاتیان و جگه له سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان وئه‌نجامه‌كانی و تاچه‌ند ئه‌و چالاكییانه ئامانجی خۆی پێكاوه جگه له ئاماده‌كردنی پلانی 2017 كه دروشمی باشتركردن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ رۆڵه‌كانی پارێزگاكه هه‌ڵده‌گرێت.