
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 11ی 9ی 2017 پێشوازی كرد له نوێنه‌ری پارێزگای كه‌ركووك له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێز شوان داودی.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا تاتوێی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانتارانی كوردیان كرد له نه‌هێشتنی زوڵم و زۆرداری له‌سه‌ر كه‌ركووك و داكۆكیكردن له رۆڵه‌كانی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ نه‌هێشتنی خاڵه جیاوازه‌كان له سه‌ر یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك. لایی خۆیه داودی پاڵپشتی ته‌واوی خۆی ده‌ربڕی بۆ تێڕوانینه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی كه‌ركووك به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و پته‌و كردنی روحی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان له نێوانیان