
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (383)ی خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 25/7/2017 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌رانی لیسته‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاو ناحییه‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه تاوتوێ كران كه له خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كدا هاتوبوو له‌وانه‌ش ئه‌و نوسراوه‌ی هاتوبوو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و چاودێری/پارێزگای كه‌ركووك پاڵپشت به نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی/فه‌رمانگه‌ی موازه‌نه له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازداكراوه‌كان له تیرۆریستان بۆ گه‌ره‌نتی گه‌ڕاننه‌وه‌ی ئاواره‌كان. لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌ن پێشنیاز و رونكردنه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی هاتوبوو له پلانه‌كه و له دوای گوێ گرتن له ئه‌ندامان ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پلانه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد كه پێك دێت له ئاودانكردنه‌وه وچاككردنه‌وه‌ی بیناكان و دامه‌زراوه‌كانی ئاو و كاره‌با حكومییه‌كانی پارێزگاكه و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به پارێزگان و له قه‌زاو و ناحییه‌كان وچاككردنه‌وه‌ی رێگاكان و قیرتاوكردنی و كڕینی كه‌ره‌سته و پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كان.




ئامادەبووانى ئێستا 15 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.