له‌ ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاهه‌نگێك بۆ بێ‌ باوكان ئه‌نجام ده‌درێت به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه‌.

به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ ژێر چاودێری لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

رابیته‌ی ئیسلامی خه‌یری لقی كه‌ركوك له‌ ژێر دروشمی به‌ خه‌نده‌ت ژیان جوانتر ده‌بێت هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجام دانی ئاهه‌نگێك بۆ بێ‌ باوكان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه‌ له‌ باخچه‌كانی هه‌پی لاند رۆژی چوار شه‌ممه‌ 1ی 6ی 2016.