
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 20/4/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌رێز رمله حمید جێگری سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ڕێزان (قاسم حمزه و جمال مولود )ئه‌ندامانی لیژنه
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كران كه په‌یوه‌ستن به ئه‌رك و پلان و سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌وه و چاودێری كردنی ئه‌و فه‌رمانگه و ده‌زگایانه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری كاری لیژنه‌كه‌و لهسهرهتاییترینیاندا پڕۆژه‌كان جگه له رێكخراو و یه‌كێتییه‌كان و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان , هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی لیژنه‌كه كرا كۆكردنه‌وه‌ی بۆچون و پێشنیار و تێڕوانین له نێو پلانی سیاسه‌تی گشتی پارێزگاكه بۆ به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا.