
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی سێشه‌م ڕێككه‌وتی 19/4/2016 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی شاره‌كه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌و ئه‌نجومه‌ن وهاوكاری هاوڵاتیان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت گوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به هاوڵاتیان وده‌رچوون له‌م قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی وڵاتی گرتووه.