ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی پێشوازی ده‌كات له‌ سۆران نوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای هونه‌ری لاوانی كوردستان .

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه‌ 30ی 8ی 2017

 وبه‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ سۆران نوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای هونه‌ری لاوانی كوردستان. ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ بۆ ده‌ربڕینی پاڵپشتی بوو له‌ ئه‌نجامدانی راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ مێژوییه‌.