
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌زۆرینه ده‌نگی دا له‌سه‌ر به‌شداری كردنی كه‌ركووك له راپرسی هه‌رێمی كوردستان كه‌وا بڕیاره له 25ی 9ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت و داواكردن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی به دابین كردنی پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌نجام دانی راپرسی له كه‌ركووك.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (384)ی خۆی هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 29 /8 /2017 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌رانی لیسته‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاو ناحییه‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك. كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواكاری واژووكراو له لایه‌ن 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن هات له‌سه‌ر به‌شداری كردنی كه‌ركووك له راپرسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و داواكاری به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ركووك و داواكردن له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی به ئه‌نجامدانی راپرسی له پارێزگای كه‌ركووك و ده‌ست پێ كردن به ئاماده‌كارییه‌كان