
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه به‌وراری 15ی 8ی 2017 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راوێژكاری یاسایی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ست به كارووباری یاسایی له ئه‌نجومه‌ن تاوتوێ كرد و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌سته به‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رچووه له ئه‌نجومه‌نه‌وه له ساڵی 2006وه و دانانی یاسایی خۆجێی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یاسایی به‌و كێشانه‌ی بوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی.