
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان كرد له به‌ڕێز محمد عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه چه‌پكێ گوڵ و ئاڵای كوردستانی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد بۆ به‌رزنرخاندنی بڕیاره مێژوییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار له پارێزگاكه تایبه‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به شانی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی پارێزگاكه رۆژی 4ی 4ی 2017.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان كرد له په‌رله‌مانتار شوان داوودی كه پیرۆزبایی له ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركووك كرد بۆ بڕیاره مێژوییه‌كه‌ی به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵویستی كوتله كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره نا یاساییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای كوردستان وئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاته سڕكردن و كفتۆگۆكان بهرداهوهمه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له‌گه‌ڵ كوتله‌كان تاوه‌كوو هه‌موان به‌بڕیارێك ده‌رچن هه‌موو لایه‌ن پێی رازی بێت له نێوان په‌رله‌ماندا.




ئامادەبووانى ئێستا 16 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.