
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان رۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رز ده‌نرخێنن له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌شانی ئاڵای عێراق له دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م بڕیاره به‌رهه‌می خوێن و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌یه له سڕینه‌وه‌ی سته‌م و دیكتاتۆرییه‌ت له ماوه‌ی سه‌ده‌كانی رابردودا.
له میانه‌ی سه‌ردانی شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 2ی 4ی 2017 و پێشوازی كردنیان له لایه‌ن ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌یه‌وه كه پێشمه‌رگه داكۆكی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ده‌كات و به‌بێ جیاوازی‌و ههروههاجهخت له‌سه‌ر پارێزگاری كردن له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرایه‌وه كه پێكهاته‌كانی كه‌ركووك به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ر بۆیه شاندی مێوان و به‌ناوی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانه‌وه سوپاسنامهیهكیان به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره گرنگه‌ی.




ئامادەبووانى ئێستا 22 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.