ئاینه‌كانی مه‌سیحی و كڵێسه‌كانی كه‌ركوك پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان ده‌ره‌بڕی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 20/6/2016 وه‌ به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ شاندێكی باڵای ئاینه‌كانی مه‌سیحی و كڵیساكانی كه‌ركوك.

ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ بۆ ده‌ربڕینی پاڵپشتی بوو بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ رایگه‌یاندبوو به‌ بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ بۆ پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی له‌به‌ركانی جه‌نگ داكۆكی ده‌كه‌ن له‌شاری كه‌ركوكی ئازیز.
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ چه‌ندی مادی ئه‌وه‌نده‌شی مه‌عنه‌وی وجه‌خت كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌و هیزه‌ قاره‌مانه‌ن كه‌ شه‌و و رۆژیان خستۆته‌ سه‌ر یه‌ك بۆ داكۆكی كردن له‌ ماڵ و منداڵی ئێمه‌ له‌ تیرۆریستان و جگه‌ له‌ خێزانه‌كانی شه‌هیدان و به‌دیل گیراوه‌كان.