ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش وئاشتی گشتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 17/4/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش و ئاشتی گشتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن.

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌ كران كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌رك و پلان و سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌وه‌ و چاودێری كردنی ئه‌و فه‌رمانگه‌ و ده‌زگا ئاسایشانه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سنوری كاری لیژنه‌كه‌وه‌ به‌پێی ئه‌رك و كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كار بۆ هه‌ڵكشانی توانای ئه‌و ده‌زگایانه‌ ودابینكردنی پێداویستێكانیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.