ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 13/4/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی خزمەتگوزاری و کارووباری کۆمەڵایەتی و ئایینی كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سەرۆک و ئه‌ندامانی لیژنه .
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كران كه په‌یوه‌ستن به ئه‌رك و پلان و سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه وتاوتوێ کردنی ئەو پێشنیار و بابەتانەی لە لایەن دەزگا وفەرمانگە ولایەنە پەیوەندیدارەکان پێشکەش کراون بۆ سیاسەتی گشتی بۆ پارێزگاکە لە بواری خزمەتگوزاری وکارووباری کۆمەڵایەتی و ئایینی جگە لە چاودێری کاری ئەو فه‌رمانگه و ده‌زگایانەی دەکەوێتە سنوری دەسەڵاتی لیژنەکەوە.